ڕاپەڕین… دوو پۆلیس لە كاتی كاركردندا سووتان

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە دوو پۆلیسی بەرگری شارستانی لە كاتی هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگرێكدا، لە سنووری ڕاپەڕین سووتان. راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ئاشكرای كرد ئەمڕۆ دوو كارمەندیان لە كاتی ئه‌ركه‌كه‌یاندا به‌شێكی جه‌سته‌یان سووتاوه‌. دوو كارمه‌نده‌كە له‌ كاتی هه‌وڵدان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگرێك لە سنوورەكە، به‌شێكی جه‌سته‌یان سووتاوه‌. هەردوو پۆلیس ئه‌ندامی ئه‌و تیمه‌ بوون كه‌ ئەمڕۆ هه‌وڵیان دا ئاگری ده‌غڵودانی گوندی ناودەشت لە سنووری ڕاپەڕین بكوژێننەوە، بەڵام ئاڕاستەی بایەکە بە رووی پۆلیسەكاندا پێچەوانە بووه‌تەوە، بەم هۆیەوە سووتاون. جێی باسە پۆلیسە سووتاوەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەری، رەوانەی نەخۆشخانەیەكی سلێمانی كراون.