قاسم موسڵیح فەرماندەی حەشدی شەعبی لە ئەنبار، دوای چەند ڕۆژێك لە دەستگیركردنی، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بە بڕیاری دادگا و بە بیانووی نەبوونی بەڵگەی تاوانباركردن، ئازاد كرا. میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە دادگا بڕیاری ئازادكردنی موسڵیحی داوە، چونكە بەڵگەی تەواویان لەبەردەستدا نەبووە بۆ تاوانباركردنی. چاوەڕوان دەكرێ كەمێكی تر لەلایەن فەرماندەكانی حەشدی شەعبییەوە بە فەرمی پێشوازی لە موسڵیح بكرێت، بەبۆنەی ئازادكردنی لە زیندان. جێی باسە هێزە ئەمنییە تایبەتەكانی عێراق رۆژی 27ی ئایار بە تاوانی تیرۆر، قاسم موسڵیحیان دەستگیر كرد، بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بەسەر ناوچەی سەوزی بەغدایاندا دا و هەڕەشەی لەناوبردنی حكوومەتی عێراقیان كرد، بەم هۆیەوە حكوومەت بە ناچاری فەرماندەكەی حەشدی شەعبی بە شێوەیەكی نهێنی رادەستی فەرماندەیی حەشدی شەعبی كردبووەوە، تا ئەمڕۆ بە فەرمی و بە فەرمانی دادوەر ئازادیان كرد.