لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە قەزای ڕانیە پێنج کەس دزی لە دوو مزگەوت دەکەن و سێ کەسیان دەستگیر دەکرێن. محه‌مه‌د فازڵ، گوته‌بێژى ئاسایشى ڕاپه‌ڕین به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: “دواى ئه‌وه‌ى ئاگاداركراینەوە كه شه‌وى ڕابردوو له ناو شارۆچكه‌ى چوارقوڕنه پێنج كه‌س پارەی ناو سندوقى خێرى مزگه‌وتى شافعییان بردووە، هاوكات وایه‌ر و كه‌لوپه‌لى كاره‌بایى مزگه‌وتى سه‌ڵاحه‌دینیشیان لێكردووه‌ته‌وه، ده‌ستمان به لێكۆڵینه‌وه كرد”. گوتیشى: “به سوودوه‌رگرتن له كامێره‌كانى چاودێرى، تواندرا سێ تۆمەتبار لە کۆی پێنج تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەین، ئێستا دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی گەڕانن بۆ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبارەکەی دیکە”.