لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سنووری گەرمیان کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکەش زامدار بوو. عەبدولرەحمان زەهاوی، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 10ی6ی2021، ڕووداوێكی پێكدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی نیسان و جیب لەرێگای نێوان کەلار – رزگاری ڕوویدا و لە ئەنجامدا سەرنشینێك بە ناوی (ئەحمەد محەمەد) لەدایكبووی1989 دانیشتووی كەلار گیانی لەدەست دا و كەسێكی دیکەش زامدار بوو”. گوتیشی: “ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ شۆفێری بەرامبەر دەستگیرکراوە”..