كوێت… ئەوانەی پێكوتەی كۆرۆنایان لێ نەداوە ڕێگەیان پێنادرێت بچنە مۆڵەكانەوە

لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە هەر كەسێك پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای لە خۆی نەدابێت، ڕێگە نادرێت بچێتە ناو مۆڵەكانی وڵاتی كوێتەوە، ئەمەش بەپێی بڕیارێك كە ئەمڕۆ لەلایەن دەسەڵاتدارانی كوێتەوە دەركراوە. میدیا عەرەبییەكان لە زاری بەرپرسێكی لیژنەی چاودێریی جێبەجێكردنی مەرجەكانی خۆپاراستن لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای سەر بە حكوومەتی كوێتیان بڵاو كردەوە كە ئەمڕۆ بڕیار دراوە لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو بە دواوە، هەر كەسێك لەم وڵاتە پێكوتەی كۆرۆنای وەرنەگرتبێت، ڕێگە نادرێت سەردانی مۆڵەكان و بازاڕە داخراوەكان بكات. ئەحمەد مەنفوحی جێگری سەرۆكی لیژنەی چاودێریی جێبەجێكردنی مەرجەكانی خۆپاراستن لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كوێت رای گەیاند كە لە یەكشەممەی داهاتووەوە تیمەكانی سەر بە لیژنەكەیان لە دەروازەی مۆڵەكاندا دەوەستن و ڕێگەی چوونەژوورەوە تەنها بەو كەسانە دەدەن كە هەردوو ژەمی پێكوتەی دژە كۆرۆنا یان ژەمی یەكەمی پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنایان وەرگرتووە. جێی باسە تا ئێستا لە وڵاتی كوێت زیاتر لە سێ ملیۆن و 100 هەزار پێكوتەی كۆرۆنا بەكار هاتووە، بەپێی دواین سەرژمێرییش، كۆی ژمارەی دانیشتوانی كوێت نزیكەی دوو چوار ملیۆن و 250 هەزار كەسە.