سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سەر هەولێر بڵاوکردەوە. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە: “سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەم کە سەرکۆنەی هێرشە ترسنۆکەکەی سەر هەولێریان کرد، بەڵام سەرکۆنەکردن بەس نیە و پێویستە وەڵامی ئەم کارە تێکدەرانەیە بدرێتەوە”. دەشڵێت: “بەردەوامبوونی ئەم هێرشە تیرۆریستیانە، کە لە لایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکان ئەنجام دەدرێن، شكۆ و توانای دەسەڵاتی حکوومەتی فیدراڵی دەخاتە ژێر پرسیارەوە و سەقامگیریی عێراقیش تێکدەدات”. ئهمڕۆ شهممه 26/6/2021، پەیجی دژە تیرۆری كوردستان، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك)، وردەكاریی كەوتنەخوارەوەی چەند درۆنێكی لە سنووری هەولێر ئاشكرا كرد و تێیدا بڵاویکردبووەوە: “كاتژمێر 1 و 50 خولهكى بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سێ درۆن (فڕۆکەی بێفڕۆکەوان) لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانووی هاونیشتمانییەک لە باخچەکانی سەر رێی سێولە لە گوندی براغ نزیك کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر لە پارێزگای هەولێر دەدەن، کە دوو لەو درۆنانە دەتەقنەوە یەکێکیان ناتەقێتەوە، خۆشبەختانە تهنیا زیانی دارایی ههبوو و هیچ زیانێکی مرۆیی لێ نهكهوتهوه، هاوکات درۆنێکیش لە چۆڵەوانییەکی چیای تارین كهوته خوارهوه”
مەسرور بارزانی: سەرکۆنەکردن بەس نیە و پێویستە وەڵامی هێرشە ترسنۆکەکەی سەر هەولێر بدرێتەوە
