بڕیاره سبەی سێشەممە، ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كۆببێته‌وه كه یه‌كێك له بڕگه‌كانى تایبه‌ته به ده‌نگدان له‌سه‌ر به قهزابوونى دوو ناحیه‌ى سنوورى پارێزگاى سلێمانى. ڕه‌سوڵ عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: “بڕیاره ڕۆژى سێشه‌ممه 29 / 6 / 2021 ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى تایبه‌ت به چه‌ند بابه‌تێك كۆببێته‌وه له‌وانه ده‌نگدان له‌سه‌ر ناوگۆڕینى گوندى (گورگه‌ده‌ر)له سنوورى ناحیه‌ى پیره‌مه‌گرون بۆ (سه‌رقه‌ڵاى حوزێرى) و دروستكردنى گوندى كانى ئاسكان له سنوورى شاره‌دێى سه‌رقه‌ڵاى سنوورى قه‌زاى كفرى”. گوتیشى: “هاوكات هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر به‌قه‌زابوونى هه‌ردوو ناحیه‌ى (حاجیاوا)ى سنوورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین و ناحیه‌ى بازیان له نزیك شارى سلێمانى ده‌درێت كه هه‌ردووكیان له‌سه‌ر داواكارى خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تى و مه‌رجه‌كانى بوون به قهزایان تێدایه”. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى باسى ئەوەشی کرد: “دواى ده‌نگدان له‌سه‌ر به قهزابوونى ئه‌و دوو ناحیه‌یه ده‌قى بڕیاره‌كه له ڕێگه‌ى پارێزگاى سلێمانییه‌وه ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌رى دا ئه‌وه بڕیاره‌كه دەچێتە بارى جێبه‌جێكردنه‌وه”.
لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەیدا ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بەقەزاکردنی دوو ناحیە دەخاتە دەنگدانەوە
