له شارى كه‌ركووك کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی پیاوێک دەستگیرکرا کە چەند رۆژێک پێش ئێستا تەرمەکەی لەسەر زبڵدانێکی شارەکە دۆزرایەوە. ڕائید سامان ڕه‌مه‌زان، ئه‌فسه‌رى به‌شى نه‌هێشتنی تاوان له بنكه‌ى پۆلیسی ئازادى شارى كه‌ركووك، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: “رۆژی 21/6/2021، ته‌رمی پیاوێك له‌سه‌ر زبڵدانێك له ڕێگه‌ى كه‌ركووك – سلێمانی دۆزرایه‌وه و له‌و رۆژه‌وه ده‌ستمان به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوى كوشتنه كرد”. گوتیشی: “ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، توانیمان بكوژه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ین و دانى به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و ده‌ستیشمان به‌سه‌ر ئه‌و چەکەدا گرتووە کە تاوانەکەی پێ ئەنجام داوە”.
کەرکووک.. بکوژێک دەستگیر کرا
