ئێوارەی دوێنێ سێشەممە له سنوورى شاره‌دێى سورداش له قه‌زاى دووكان،به‌هۆى دوو ڕووداوى هاتوچۆوە سێ كه‌س بوونه قوربانى. محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولره‌حمان،به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێێ سورداش به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: “ڕووداوى یه‌كه‌م له سنوورى گوندى مێرگه‌پان بووه كه ماتۆڕسیکلێک خۆى كێشاوه به ئۆتۆمبیلێك و له ئه‌نجامدا شوفێرى ماتۆڕسیکلەکە كه ته‌مه‌نى 20 ساڵ بووه گیانى له‌ده‌ستداوه،هاوكات سه‌رنشینێكى دیكه‌ش كه له‌گه‌ڵیدا بووه بریندار بووه”. گوتیشى: “لە رووداوێکی تردا ئۆتۆمبێلێک له خوار شاره‌دێى سورداش خۆى كێشاوه به ستوونێكى كاره‌با و له ئه‌نجامدا شوفێره‌كه‌ى كه ته‌مه‌نى 22 ساڵ بووه گیانى له‌ده‌ست داوە”.
دووکان.. لە ئەنجامی دوو رووداوی هاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەست دا
