لە عێراق 30 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 7 هەزار و 300 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند. ئەمڕۆ چوارشەممە 30/6/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 7 هەزار و 300 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و 4 هەزار و 550 کەسیش چاکبوونەتەوە، 30 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە یەک ملیۆن و 345 هەزار و 904 کەس. هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە یەک ملیۆن و 245 هەزار و 528 کەس چاک بوونەتەوە و 17 هەزار و 186 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.