وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، مووچە بە ئەلیتکرۆنی دەکرێت و لە مانگی شەشەوە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دەستیکردۆتەوە بە دابەش کردنی مووچە بە شێوەی چەک. لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگەدا، تیمی راوێژکارانی سەربازی وڵاتی هۆڵەندا لەگەڵ تیمەکانی بەئەلیکترۆنی کردنی مووچە و یەک یەکەی ژمێریاری و ئیدارە ودامەزراندنی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبۆوە. سەنتەری میدیای وەزارەتی پێشمەرگە له ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوەلە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگەدا، تیمی راوێژکارانی سەربازی وڵاتی هۆڵەندا لەگەڵ تیمەکانی بەئەلیکترۆنی کردنی مووچە و یەک یەکەی ژمێریاری و ئیدارە ودامەزراندنی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبۆوە. هاتووە”بەسەرپەرشتی عەمیدی ئەندازیار نەبەز سەڵاح، کۆڵۆنێڵ یانهوڤ بە جیا لەگەڵ هەر یەک لە تیمەکانی بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچە، یەک یەکەی ژمێریاری و پرۆژەی ئیدارە ودامەزراندن (تەجنید)ی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوەوە. لە ڕاگەیاندراوەکە هاتووە”لە کۆبوونەوەکەدا، تیمی بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچە رایگەیاند کە لە مانگی شەشەوە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دەستیکردۆتەوە بە دابەش کردنی مووچە بە شێوەی چەک، کە ماویەک بوو بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ئەو پرۆسەیە راگیرابوو، هەروەها پێشنیارکرا، کە تیمی یەک یەکەی ژمێریاری بۆ وەزارەت رۆڵی خۆ ببینێ لە پرۆسەی یەکخستنی هێزەکان ویەکە ژمێریاریەکانیان. ئاماژە بەوەشکراوە” پێشنیار کرا، کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاکەکان وخۆبەخشەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی ئیدارە ودامەزراندن رۆڵی خۆیان ببینن لە کاتی یەکخستنی هێزەکانی 70 و 80، بۆ ئەو مەبەستە میکانیزم ی پێویست برەخسێنن.
مووچەی پێشمەرگە بە ئەلیکترۆنی دەکرێ
