ژمارەیەک پزیشکی هیندی بەهۆی ساختەکردن لە پێکوتەی کۆرۆنا، دەستگیر کران. بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، 14 پزیشکی هیندی لە شاری مۆمبای وڵاتەکەیان، ئاویان لەناو دەرزی کردووە و لە بەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارە، وەک پێکوتەی کۆرۆنا لە خەڵکیان داوە. لە 12 هەڵمەتی ئەو پزیشکانە بۆ پێدانیپێکوتەی کۆرۆنا، ئاویان وەک پێکوتە بۆ دوو هەزار و 500 کەس بەکار هێناوە. زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە پزیشکەکان لە بەرامبەر ئەو پێکوتە ساختەیە، بڕی 28 هەزار دۆلاریان لە خەڵکەکە وەرگرتووە. پۆلیسی هیندستان ئەو پزیشکانەی بە تۆمەتی سساختەکاری و کوشتنی بە ئەنقەست، دەستگیر کردووە. تا ئێستا 30 ملیۆن و 622 هەزار و 560 کەس لە هیندستان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 403 هەزار و 367 کەس گیانیان لەدەست داوە.
ژمارەیەک پزیشک بەهۆی پێدانی پێکوتەی ساختە دەستگیر دەکرێن
