لە پشدەر چوار ئامۆزا لە ڕووداوێكی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا

ئەمشەوی هەینی له‌ سنوورى قه‌زاى پشده‌ر، به‌هۆى ڕوداوێكى هاتوچۆوە، چوار كەس گیانیان لەدەست دا كە ئامۆزای یەكتری بوون و دوو كەسیش بریندار بوون. عه‌لى عه‌بدوڵلا گوته‌بێژى پۆلیسى هاتوچۆى ڕاپه‌ڕین به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند له‌ گوندى شێخ ئاوده‌لان له ‌نێوان داره‌شمانه‌ و قه‌ڵادزێ ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕاوە، بەم ‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، كه‌ هەر چواریان ئامۆزای یەكتری بوون، دوو كه‌سى دیكه‌ش له‌ سه‌رنشینانى ئۆتۆمبیله‌كه‌ بریندار بوون. گوتیشى دواى ڕووداوه‌كه‌، قوربانییه‌كان گواستراونه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵادزێ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ ڕووداوه‌كه‌ دەستى پێكردووه‌.