ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە رێگای نێوان شارەبان – خانەقین ڕووداوێکی هاتوچۆ روویدا و قوربانیی لێکەوتەوە. زیاد محەمەد، ئەفسەری هاتوچۆی قەزای شارەبان بە(باسنیوز)ی رایگەیاند: “ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی٧ی٢٠٢١ لە رێگای نێوان شارەبان – خانەقین دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا”. گوتیشی: “لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا دوو کەس گیانیان لەدەست دا”.
خانەقین.. ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی دوو کەسی لێکەوتەوە
