سەرکردەیەکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بەهۆی سووکایەتیکردن بە رەمزەکانەوە، دەستگیرکرا. بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، شەی هەینی 16-7-2021، ئاسایشی حەشدی شەعبی ئەبو عیزرائیل، یەکێک لە سەرکردەکانی میلیشیای کەتائیب ئیمام عەلییان لە ناوچەی جادریە لە بەغدا، دەستگیر کردووە. زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئاسایشی حەشدی شەعبی سزای ”بە ئەدەبکردن“ی بەسەر ئەبو عیزرائیلدا سەپاندووە و ئێستا لەلایەن ئاسایشی ئەو میلیشیایانەوە دەست بەسەرە. هەروەه میدیا عێراقییەکان ئاماژەی پێدەکەن، ئەبو عیزرائیل ”سووکایەتی“ی بە مەرجەعە شیعەکان کردووە، بۆیە دەستگیر کراوە. ئەبو عیزرائیل لە نزیک ماڵی شبل زەیدی، سەرۆکی کەتیبەکانی ئیمام عەلی دەستگیر کراوە و لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیشی، چەکدارانی کەتیبەکانی ئیمام عەلی بە چەک رووبەڕووی ئاسایشی حەشدی شەعبی بوونەتەوە.
سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی دەستگیر کرا
