سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەمریکا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چارەنووسی هێزەکانی ئەمریکا لەسەر خاکی عێراق، کۆ دەبنەوە. مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی یەکشەممە 25-7-2021 بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە ئەمریکا. بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 26-7-2021، مستەفا کازمی لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، کۆ ببێتەوە. رێککەوتنی ئەمنیی ستراتیژی و پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتن لەگەڵ پرسی کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، گرنگترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبێت. لە هەفتەی رابردووەوە دانوستاندنی ستراتیژیی عێراق – ئەمریکا لە واشنتن، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چارەنووسی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و رێککەوتنی ستراتیژی، دەستی پێکردووە.
کازمی و بایدن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کۆ دەبنەوە
