گەرما مۆلیدە ئەهلییەکانی کەلار لەکاردەخات

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە بەشێک لە مۆلیدە ئەهلییەكانی سنووری قەزای کەلار لەکارکەوتوون. هەردی سەركەوت، گوتەبێژی قایمقامییەتی كەلار، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “تەنیا دوێنێ دووشەممە ١٠ مۆلیدەی گەڕەکەکان لە سنووری قەزای كەلار بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە لەکارکەوتوون”. گوتیشی: “بەبڕیاری قایمقامی كەلار خاوەن مۆیدەكان ئاگادارکراونەتەوە لە رێگەی گۆڕینی مۆلیدەكانیانەوە یاخود دانانی مۆلیدەی یەدەگەوە بە زوویی کێشەی بێ کارەبایی هاووڵاتیان چارەسەر بکەن”. راشیگەیاند: “وەك قایمقامییەتی كەلار تا كۆتاییهاتنی شەپۆڵی گەرما داوامان لە وەزارەتی كارەبا كردووە رێژەی كارەبای نیشتمانی لە دەڤەرەکە زیاد بکرێ”.