پۆلیسی هەولێر دزێکی دەستگیر کرد

پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر دزێکی دەستگیرکرد کە لە کاتی دزیکردنەکەدا لەگەڵ خاوەن ماڵەکە بووەتە شەڕیان. لە راگەیەندراوێکی بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند کە بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، لە گەڕەکی شارەوانی تۆمەتبارێکیان بە ناوی (غ. ر. س) دەستگیر کرد، کە هەڵسابوو بە دزینی پشتێنێکی ئافرەتان کە لە کاتی دزیکردنەکەشدا لەگەڵ خاوەن ماڵ ببووە شەڕیان. ئاماژە بە ئەوەش دراوە کە پۆلیسی فریاکەوتن دزەکەیان قۆڵبەست کردووە و بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێککارە یاساییەکان، ڕادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی باشوور کراوە.