ئەمشەوی هەینی لە شاری كۆنیای توركیا گرووپێكی نەژادپەرستی تورك، حەفت ئەندامی خێزانێكی كوردیان كۆمەڵكوژ كرد. دوای ئه‌وه‌ی چەند تاوانبارێكی نه‌ژادپه‌رستی تورك بۆ ماوەیەكی كەم لەسەر هێرشكردنە سه‌ر ماڵه كوردێك زیندان كران، دواتر ئازاد كران، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه هێرشیان كرده‌وه سه‌ر هەمان ماڵی كورد لە كۆنیا، حەفت ئەندامی خێزانە كوردەكەیان كوشت و خانووەكەشیان سووتاند. لەمبارەیەوە عه‌بدولڕه‌حمان كارابولوت پارێزه‌ری ئه‌و خانه‌واده كورده بە پەیامنێری كەناڵی “كوردستان24″ی راگه‌یاندووە كە دوای ئازادكردنی هێرشكاره نه‌ژادپه‌رسته توركه‌كان له زیندان، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه هێرش كرایه‌وه سه‌ر هه‌مان خانه‌واده و ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه كورده‌یان كوشت، كه له حه‌فت كه‌س پێكهاتوون، له‌ناویان سێ ئافره‌ت هه‌بوون. هه‌روه‌ها گوتی دوای كوشتنی ئه‌و حەفت كه‌سه، هێرشبه‌ران ئاگریان له خانووی خانه‌واده كورده‌كه به‌رداوە و ماڵه‌كه‌شیان سووتاندووە. پارێزه‌ری خانه‌واده كورده‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه كە ده‌یان جار هۆشدارییان داوه‌ته ده‌سه‌ڵاتداران، كه ئاماده‌كاری بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه هۆشدارییه‌كه‌یان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرا و ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه كورده له‌لایه‌ن توركه نهژادپهرهستهكانهوه قه‌تلوعام كران.
ئەمشەو گرووپێكی نەژادپەرستی تورك حەفت ئەندامی خێزانێكی كوردیان كۆمەڵكوژ كرد
