بەهۆی هێرشە تیرۆریستییەکانی داعشەوە دوو شەوە ناحیەی گوڵاڵە و دەوروبەری بێ کارەبایە. ئەحمەد زڕگووشی، بەرێوەبەری ناحیەی سەعدییە كە هاوكات بەرێوەبەری ناحیەی گولاڵەیە بە وەكالەت، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “بەهۆی هێرشی تیرۆریستانی داعشەوە دەڤەرەکە هەمیشە رووبەڕووی كێشەی نەبوونی کارەبا دەبێتەوە و لە شەوی رابردووەوە تاوەکو ئێستا ناحیەی گوڵاڵە و دەوروبەری بێ کارەبایە”. گوتیشی: “تاوەرەكانی کارەبا لە ڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە کراونەتە ئامانج و بەو هۆیەوە یەکێک لە تاوەرەکان کەوتووە و تۆڕی کارەبا نیشتمانی بە تەواوی لەکار کەوتووە و دانیشتووانی دەڤەرەکە ئێستا بێ کارەبای نیشتیمانین”. ئاماژەی بە ئەوەش کرد کە دەزگا پەیوەندیدارەکان ئێستا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.
داعش ناحیەی گوڵاڵە و دەوروبەری بێ کارەبا دەکات
