بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر: ئاستی شێلووبوونی ئاوی زێی گەورە مەترسیدارە بۆ پڕۆژەکانی ئیفراز

بەرێوەبەری ئاوی هەولێر رایدەگەیەنێت کە بەرزیی ئاستی شێلووبوونی ئاوی زێی گەورە مەترسیدارە بۆ پڕۆژەکانی ئاوی ئیفراز یەک و دوو و سێ. زەردەشت سەرسام، بەرێوەبەری ئاوی ھەولێر لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: “بەھۆی ئەو بارانەی لە ناوچە سنووریەكان دەبارێت شلێویی ئاوی زێی گەورە گەیشتووەتە ١٧ ھەزار كە ئەمەش مەترسییە بۆ پرۆژەكانی ئاوی ئیفراز یەك و دوو و سێ، بەپێ ستاندار دەبێت شلێوی بگاتە١٥٠٠ ئینجا دەتوانین ئاو بدەینە ھاووڵاتیان”. ئاماژەی بە ئەوەش دا کە پێشبینی دەکرێت بەرەبەیانی سبەی شێلوی ئاوەکە کەم بێتەوە و ئینجا بتوانن ئاو بەربدەنەوە بۆ هاووڵاتیان. بەرێوەبەری ئاوی ھەولێر گوتیشی: “ئێستا شەپۆڵێكی دیكەی باران باریوە ئەمەش بووەتە ھۆی ھاتنی قوڕ لەگەڵ ئاوەكە كە نزیكەی دوو رۆژی دیكە دەگاتە پرۆژەی ئاوی ئیفراز یەك و دوو و سێ كە دەبێت جارێكی دیكە ئاو بگرینەوە تا شلێوییەكەی دادەبەزێت”.