لە سنووری داقووق بەهۆی هێرشی داعشەوە سەربازێك كوژرا

تیرۆریستانی داعش لە سنووری  شارۆچكەی داقووقی سەر بە پارێزگای كەركووك، هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی سوپا و بەو هۆیەوە سەربازێك كوژراوە. لویس خزر، قایمقامی شارۆچكەی داقووق، ئەمڕۆ شەممە 7/8/2021 بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “شەوی ڕابردوو لە كۆمەڵگەی نزار كاكی لە سنووری شارۆچكەی داقووق، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی سوپای عێراقی”. گوتیشی: “بەهۆی ئەو هێرشەوە سەربازێكی عێراقی گیانی لەدەست داوە ئێستا ناوچەكە لەلایەن هێزەكانی سوپاوە گەمارۆ دراوە”.