حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی حەفتەم ئەنجام دەدات

مەکتەبی سیاسیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لەمیانەی کۆبوونەوەیەکیدا کە ئەمڕۆ ئەنجامدرا وادەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی حزبەکەی ئاشکرا کرد. بەپێی راگەیەندراوێکی حزبەکە کە وێنەیەکی بۆ(باسنیوز) نێردراوە، لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا کە محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێری حزبەکە ئامادەی بووە باس لە بەشداریکردنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکاندا بە لیستی سەربەخۆ لە سەرجەم بازنەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو ناوچانەی جێگەی ململانێن کراوە. بەپێی ناوەڕۆکی راگەیەندراوەکەدا لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەسازیەکان بۆ کۆنگرەی حەفتەمی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کراوە و بڕیار دراوە لە 15/11/2021کۆنگرە ئەنجام بدرێت بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی تەندروستی و سیاسی لە هەرێمی کوردستان.