نەجەف… چالاكوانێكی مەدەنی كوژرا

ئەمڕۆ یەكشەممە سەرچاوەیەكی ئەمنی كوژرانی چالاكوانێكی مەدەنی لە پارێزگای نەجەف راگەیاند. سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە چالاكوانێكی مەدەنی سەر بە بزاوتی میللی لە نەجەف گیانی لەدەست دا، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێكی بێژمارە خۆی پێدا كێشا و بە برینداری جێیهێشت. چالاكوانەكە ناوی عەلی شەبلی بووە، بەهۆی ڕەخنە توندەكانی لە حكوومەت چالاكوانێكی ناسراو بووە لە باشووری عێراق. سەرچاوەیەكی نافەرمیی پۆلیسیش رای گەیاندووە كە لێكۆڵینەوەیان دەست پێكردووە لەوەی داخۆ ئۆتۆمبێلەكە بە مەبەستی كوشتن خۆی پێدا كێشاوە یان گیان لەدەستدانەكە تەنها بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ بووە. جێی باسە لەوەتەی ئۆكتۆبەری 2019وە خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە بەرانبەر بەرپرسانی حكوومەتی عێراق بەردەوامە و هاووڵاتییان داوای خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان دەكەن.