لە شاری كەركووك، لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ، شۆفێری ماتۆڕسكیلێك گیانی لەدەستدا. عەقید فەرهاد دووشیوانی، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی ڕەحیماوای شاری كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 24/8/2021، لە گەڕەكی شۆراوی شاری كەركووك، بە دیاریكراوی لە نزیك هۆڵی لایف سیتی، ماتۆڕسكیلێك بەتوندی خۆی بە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا دەكێشێت و لە ئەنجامدا دەست بەجێ شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە گیان لەدەست دەدات”. هەروەها ئەوەشی خستە روو، “هێلكاری بۆ ڕووداوەكە كرا و هۆكارەكەی خرایە ئەستۆی شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە”. ئاماژەشی بەوەدا، قوربانییەكە خەڵكی شاری خورماتووە و دانیشتوووی گەڕەكی پەنجاعەلی شاری كەركووكە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش دوای ڕووداوەكە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.