تەقینەوەیەکی بەهێز لە دەروازەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابول لە ئەفغانستان روویدا، کە فرۆکەخانەکە تا ئێستاش بەدەست هێزەکانی ئەمریکاوەیە. ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، کە کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەکی بەهێز لە دەروازەی فڕۆکەخانەی کابول روویدا و تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە و زیانەکانیش نەزانراون. لای خۆیەوە وهزارهتی بهرگری ئهمهریكا (پێنتاگۆن) لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد کە تهقینهوهكه لهڕێگهی كهسێكی خۆكوژهوه ئهنجامدراوه. ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ هەریەک ئهمهریكا و ئوسترالیا و بهریتانیا، داوایان لە هاووڵاتیانی خۆیان کرد كه به زووترین كات فڕۆکەخانەی كابول جێبهێڵن، چونكه مهترسی هێرشی تیرۆریستی و تهقینهوهی لێدهكرێت. دوای رێککەوتنی ئەمریکا و تاڵیبان و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، رۆژی یەکشەممە 15-8-2021، چەکدارانی تاڵیبان چوونە ناو شاری کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان و سەرکۆماری ئەو وڵاتە هەڵات و بەمەش تاڵیبان تەواوی ئەفغانستانی کۆنترۆڵ کرد، هەروەها هەزاران هاووڵاتیی ئەفغانی و بیانی روویان لە فڕۆکەخانەی کابول کردووە بەمەبەستی جێهێشتنی ئەو وڵاتە.
تەقینەوەیەکی بەهێز لە فڕۆکەخانەی كابول رووی دا
