هێزەکانی پاراستنی کەناراوەکانی تورکیا 40 کۆچبری نایاسایی لە دەریای ئیجە، دەستگیر دەکەن. بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی تورکی، ئەو 40 کۆچبەرە بە دوو بەلەم هەوڵیان دابوو خۆیان بگەیەننە ئاوەکانی یۆنان، بەڵام هێزەکانی یۆنان ناچاریان کردبوون بگەڕێنەوە ئاوەکانی تورکیا. کۆچبەرەکان رۆژی هەینی 27-8-2021 لە کەناراوەکانی ناوچەکانی قۆش ئەزاسی و دیدیم لە ویلایەتی ئایدن لە رۆژئاوای تورکیا، لەلایەن هێزی پاراستنی کەناراوەکانی تورکیا، دەستگیر کراون. هەروەک ئەنادۆڵ بڵاوی کردووەتەوە، بۆ گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان لە بەرامبەریان، کۆچبەرەکان رەوانەی فەرمانگەی کۆچ لە ویلایەتی ئایدن کراون. ئەو ئاژانسە تورکیا هیچ ئاماژەیەکی بە رەگەزنامەی ئەو کۆچبەرانە نەکردووە.
تورکیا.. 40 کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ئیجە دەستگیر دەکرێن
