بایدن: دۆخی ئەمنی فڕۆکەخانەی کابوڵ زۆر مەترسیدارە

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاشکرایکرد کە دۆخی ئەمنی فڕۆکەخانەی کابوڵ زۆر مەترسیدارە و ئەگەری هێرشی دیکەی تیرۆریستی هەیە. کۆشکی سپی لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، جۆ بایدن، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی و فەرماندە سەربازییەکان رایگەیاندووە: “دۆخی ئەمنی فڕۆکەخانەی کابوڵ زۆر مەترسیدارە، زانیاریی هەواڵگریی هەیە لە ماوەی 24 بۆ 36 کاتژمێری داهاتوو ئەگەری بەهێز هەیە هێرشی دیکە بکرێتە سەر فڕۆکەخانەی کابوڵ”. بایدن ئەوەشی خستووەتە روو، هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر داعشی خوراسان دوا هێرش نابن و بەدوایاندا دەچن و دەبێت ئەوانەی دەستیان لە هێرشەکەدا هەبووە، کە بەهۆیانەوە 13 سەربازی ئەمه‌ریکی گیانیان لەدەستدا، باجەکەی بدەن. ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 26-8-2021، دوو تەقینەوەی بەهێز لە نزیک فڕۆکەخانەی کابوڵ روویان دا و بوونە هۆی کوژرانی زیاتر لە 100 هاووڵاتیی ئەفغانستان و 13 سەربازی ئەمریکی.