سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئاشکرایکرد کە بە بڕی زیاتر لە ملیارێک دینار چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە چەند شوێنێکی شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێت. بەپێی راگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەمە 2021.8.28، بهردی بناغهی پڕۆژه و دروستکردنی چەندین شەقام لە گەڕەکی فەرمانبەران كهرتى هەشت هەزاری بەگوژمەی 366 ملیۆن و 432 هەزار دینار، لەلایەن ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئەندازیار عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، مەسعود کاڕەش جێگری پارێزگاری هەولێر، ئەندازیار عبدالواحد احمد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، داندرا”. هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە، کە بەردی بناغەی پڕۆژەی قیڕتاوکردنی شەقامەکانی ناوخۆی بەشێک لە گەڕەکی هەولێری نوێ، لەگەڵ چاککردنەوەی شەقامەکانی پیشەسازی باکوور دانرا. روونیشکراوەتەوە، کە کۆی گشتی گوژمە بۆ هەرسێ پڕۆژە بڕی ملیارێک و سێزدە ملیۆن دینار دەبێت و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت.