پلاسخارت داوای جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی شنگال ده‌كا

 نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق، داوا لە هه‌ولێر و به‌غدا دەکا کار بکەن بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال. جێنین هێنس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق بۆ مێدیاكان ئاخاوت و له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی شنگاله‌وه‌، گوتی: جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە لە بەرژەوەندی خەڵکی شنگال و نەینەوا و هەموو عێراقە به‌ گشتی”. نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق دووپاتیشی كرده‌وه‌، كه‌ “رێککەوتنی شنگال زۆر گرنگە، بەداخەوە بەرەوپێشچوونێکی کەم لە جێبەجێکردنیدا دەبینین. داوا لە لایەنەکان، لە بەغدا و هەولێر و ئەوانەشی لە ناوچەکەن دەکەم، هەوڵەکانیان خێراتر بکەن بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە”.