سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ی فەیسەڵ شه‌هيد حوسێن ئاغای ئاڵانە، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحییەی قەسرێى دەکات. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 1ی9ی2021،ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، به نوێنه‌رایه‌تى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى خانه‌واده‌ی خولێخۆشبوو مافپه‌روەر فەیسەڵ شه‌هيد حوسێن ئاغای ئاڵانە، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحییەی قەسرێى سەربە قەزایی چۆمانی سنوری پارێزگای ھەولێرى كرد. له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا پارێزگارى هه‌ولێر، وێڕاى هاوخه‌مى و دڵگرانى به كۆچی دوایى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحییەی قەسرێ، پرسه و هاوخه‌مى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاى هه‌ولێرى به‌خانه‌واده‌كه‌یان گه‌یاند، پاشان مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا هاوخه‌مى خۆى به بنه‌ماڵه‌كه‌یان گه‌یاند و هیواى خواست خوداى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایش به خانه‌واده و كه‌س و كاری ببه‌خشێت. جێگه‌ی باسه، فەیسەڵ حوسێن، لە خانەوادەیەکی تێكۆشه‌رى باڵەکايه‌تييه و كوڕى شەهید حوسێن ئاغاى ئاڵانه‌يه، به‌ر له‌وه‌ى ببێته به‌ڕێوه‌به‌رى ناحییەی قەسرێى سەر بە قەزایی چۆمانی سنوری پارێزگای ھەولێر، کەسێکی ڕووناکبیر و زمان‌زان بوو و چەندین پلەی سەربازی و حکوومی تێپەڕاندوه و دواجار بۆته بەڕێوەبەری ناحیيە، به‌داخه‌وه ڕۆژى پێنجشه‌مه‌ى ڕابردوو 26ی8ی2021، به‌هۆى تووشبوونى به نه‌خۆشى ڤايرۆسى كۆرۆنا گيانى له‌ده‌ستدا.
مه‌سرور بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ی فەیسەڵ شه‌هيد حوسێن ئاغای ئاڵانە ده‌كات
