وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێنوێنییەکی نوێی لەبارەی پێدانی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ ئافرەتانی دووگیان دەرکرد. لە رێنوێنییەکەی وەزارەتی تەندروستی کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، کە ڤاکسینەکە پاش مانگی چواردەیەم لە دووگیانی بە مەرجێک ماوەی نێوان ژەمی پێکوتەی کۆڤید19 و هەر ڤاکسینێکی تر کە کەمتر نەبێت لە دوو هەفتە. ئەوەش خراوەتە روو، ڤاکسینەکە دەدرێت بە ئافرەتی دووگیان لە ژێر چاودێری پزیشکی و بە رەچاوکردنی وەرگرتنی ڤاکسینەکە بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە پاش ئاشنابوون و رازیبوون لەسەر هەموو زانیارییەکان و بە گوێرەی فۆرمی رازیبوون لەسەر وەرگرتنی ئەو ڤاکسینانەی کە لەکاتی ئێستا کاریان پێ دەکرێت. دەقی رێنوێنییەکە:
وەزارەتی تەندروستی بڕیارێکی نوێی لەبارەی پێدانی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بۆ ئافرەتانی دووگیان دەرکرد
