وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایدەگەیەنێت، بەهۆی تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می پۆلی 12، به ته‌واوی به‌شه‌كانییه‌وه، سبه‌ی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت راده‌گیرێت. دیلان ره‌شاد، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: “لەبەیانی دووشەممەوە بەهۆی خولی دووەمی تاقیكردنەوەكان هێڵەكانی ئینتەرنێت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی رادەگیرێن”. ئاشكراشی كرد له كاتژمێر 06:30ی بەیانی تاكو 10:30، ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت له كوردستان راده‌گیرێن، بەهۆی تاقیكردنەوە گشتییەكانی خولی دووەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی، به هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه. شایانی باسە پێشووتریش لە كاتی تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی هێڵەكانی ئینتەرنێت راگیران.
وەزارەتی گواستنەوە روونكردنەوە لەسەر راگیرانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دەدات
