هەولێر.. ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەک کەوتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی مۆلیدەی کارەبایی و کەلوپەلی پلاستیکی لە شەقامی 60 مەتری هەولێر کەوتەوە. رائید سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی پولیسی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمشەو لەنێو کۆگایەکی گەورەی مۆلیدەی کارەبایی و کەلوپەلی پلاستیکی کە دەکەوێتە نزیک دادگای هەولێر لە شەقامی 60 مەتری ئاگرێک کەوتەوە و ئێستا تیمەکانی سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن و لە بەشی کۆتایین”. ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەنجامی ئاگرەکە کۆگایەکی کەلوپەلی پلاستیکی و ئۆئۆمبێلی هاووڵاتییەک بە تەواوی سووتاوە، بەڵام زیان بە مۆلیدەکان نەگەیشتووە. هەروەها گوتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەوەشی خستە روو، ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.