پارێزگاری هەولێر دوای هێرشی درۆنە بۆمبڕێژكراوەكانی سەر هەولێر رای گەیاند، ئەوەی خۆی لەبەردەم شكۆی هەولێر تاقی بكاتەوە، “شكۆی دەشكێ”. كەمێك لەمەوبەر، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: “هه‌ولێر ناهه‌ژێ و به‌هێزه، ئه‌وه‌ی خۆی له‌به‌رده‌م شکۆی هه‌ولێر تاقی بکاته‌وه، شکۆی ده‌شکێ”. هاوكات سوپاسی سه‌رجه‌م هێزه‌کانی كرد كە “ئه‌مجاره‌ش وه‌ک هه‌میشه، دوژمن و نه‌یار هه‌وڵه‌کانیان مایه‌پووچ بوو”. جەختیشی لەوە كردەوە، “هه‌ولێر خاوه‌ن خودانه و ئارامه و هه‌ر ئارامیش ده‌بێ”. كاتژمێر ١٢:٢٠ خولەكی ئەمشەو، پەیجی دژە تیرۆری كوردستان بڵاوی كردەوە، “کەمێک پێش ئێستا لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە، هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر”. هاوكات ئەوەی ئاشكرا كرد كە زانیاریی زیاتر لەمبارەیەوە بڵاو دەكەنەوە.
پارێزگاری هەولێر: ئەوەی خۆی لەبەردەم شكۆی هەولێر تاقی بكاتەوە شكۆی دەشكێ
