وەزارەتی کارەبا: خواستی ھاووڵاتییان لەسەر کارەبا کەم بووەتەوە

وەزارەی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند زانیارییەکی سەبارەت بە دۆخی ئێستای کارەبا ئاشکراکرد. وەزارەتی کارەبا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردۆتەوە: “خواستی ھاووڵاتییان لەسەر کارەبا، لە پێنج هەزار مێگاوات بۆ چوار هەزار و 500 مێگاوات، دابەزیوە”. ئەوەش خراوەتە روو، ئێستا ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا سێ هەزار و 700 مێگاواتە و خواستیش لەسەر کارەبا چوار هەزار و 500 مێگاواتە، تێکڕای پێدانی کارەباش 18 کاتژمێرە.