به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، له سلێمانى كه‌سێك برایه‌كى خۆى به فیشه‌ك بریندار كرد. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15/9/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “دوای ئه‌وه‌ی له ڕووداوێكدا له گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار كه‌سێك له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به فیشه‌ك له‌لایه‌ن برایه‌كی خۆیه‌وه بریندار كرا، ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێكرد، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه ده‌ستگیر بكرێت”. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئێستا تۆمه‌تبار (ئـ، ئـ، ع) به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌كانی 405 و 31 له یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه، لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن. پۆلیسى سلێمانى باسى له‌وه‌ش كردووه، تۆمەتباره‌كه لە چەند بنکەیەکی دیکەی پۆلیس سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە و داواکراو بووە، بەھۆی تەقەکردن، شەڕکردن و ھێرشکردن بە چەک.
له سلێمانى كه‌سێك برایه‌كى خۆى به فیشه‌ك بریندار ده‌كات
