ئەمڕۆ هەینی ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمانی كوردستان ڕای گەیاند كە بەشداریكردنی هاووڵاتییان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقدا، مافە و ئەركیشە. ڤالا فەرید لە دیدارێكی ماڵپەڕی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، داوای لە هاووڵاتییانی كوردستان كردووە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، دەنگ بە کاندیدانی کورد بدەن، بۆ ئەوەی پێگەی کورد لە بەغدا بە بەهێزی بمێنێتەوە. وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان بەشداریی هاووڵاتیان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بە پرسێکی گرنگ ده‌زانێت و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن ئەرکێکی نیشتمانییە. هەروەها دەڵێ له كاتێكدا به‌شداریكردنی هاووڵاتییان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا مافێكی ره‌وای خۆیانه، له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌ركێكی نیشتمانیشه له‌سه‌ر شانیان، ئه‌و ئه‌ركه‌ش پێویستی به جێبه‌جێكردنه. وەزیری هەرێم دووپاتیشی كرده‌وه كە پێویستە هاووڵاتییان دەنگ بە کاندیدانی کورد بدەن، بۆ ئەوەی پێگەی کورد لە بەغدا بە بەهێزی بمێنێتەوە.