بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە هەماهەنگییەکی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا لەرووی ئەمنیی و سەربازی دروست بووە. سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە دواین رۆژی سەردانەکەی وەفدی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا ئەنجامدا و رایگەیاند: “هەنگاوەکانی پێکهێنانی بنکەکانی هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەش لە سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە قۆناغێکی باشی بڕیوە، هاوکات ئاماژەشی دا، بەدوا پێشهاتەکانی ئاساییکردنەوەی دۆخی قەزای شەنگال و چەند پرسێکی تری سەربازی”. گوتشی: “ئێستا هەماهەنگییەکی باش لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لەرووی ئەمنیی و سەربازییەوە دروستبووە، بنکەکانی هه‌ماهه‌نگیی هاوبەش، ماوه‌یه‌كی كه‌مه له (خانه‌قین، كه‌ركووك، مه‌خموور و رۆژئاوای موسڵ) پێكهێنراون، دوو ناوه‌ندە سه‌ره‌كییەکەی له هه‌ولێر و به‌غداش چالاک كراونەتەوە، ماوه‌یه‌كه ده‌ستبه‌كارن”. ئاماژەشی بەوەدا، ئه‌و دوو ناوه‌نده، پێکدێن لەتیمێك له ئه‌فسه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، کە كار ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی دوو لیوای هاوبه‌ش، بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ی، كه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق ته‌ماسن، ئه‌گه‌ر بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی ١٠ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ نه‌بوایه، كاره‌كانی دروستكردنی ئه‌و دوو لیوایه لە ئێستادا ته‌واو دەبوون. سەربەست لەزگین راشیگه‌یاند: “ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه ده‌ستپێكێكی زۆر باشه، كه له نێوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حکوومەتی عێراق دروستبووه، به‌تایبه‌تی له‌نێوانی ده‌زگاكانی ئه‌منی و سه‌ربازیدا”. سەبارەت به رێكکه‌وتنی شنگال گوتی: “لایه‌نی عێراقی ئاماده‌باشی بۆ جێبه‌جێكردنی رێكکه‌وتننامه‌ی شنگال وه‌ك خۆی هه‌یه، لەهەمان کاتدا ئاسته‌نگ هه‌یه بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و رێكکه‌وتنه، ئه‌ویش ئه‌و گرووپ و چه‌كدارانه‌ی له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه دروستكراون، له شنگال ئاڕاسته ده‌كرێن و ئه‌و لایه‌نانه له رۆژئاواوه دێنه ناو چیای شنگال، تاوه‌كو دۆخی ئه‌و ناوچه‌یه تێكبده‌ن”. هەروەها بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستە روو، رێكکه‌وتنی شەنگال وه‌ك پراكتیك جێبه‌جێ نه‌كراوه، به‌ڵام ئاماده‌ییه‌ك له لایه‌نی عێراقی بۆ ئه‌و بابه‌ته هه‌یه، جیا له‌وه‌ش گرووپێك له حه‌شدی شه‌عبی پاڵپشتی ئه‌و چه‌كدار و میلیشیایانه ده‌كه‌ن، كه تا ئێستا له شنگالن، پێویسته حكوومه‌تی عێراقی ئه‌وان له‌وێ ده‌ربكات و ئاواره‌كانی شنگال بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان.