وەزارەتی كارەبای حکوومەتی هەرێمی لە رێگەی (پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلكترۆنی) راستەوخۆ وەڵامی سكاڵای هاووڵاتییان دەداتەوە. پەیجی فەرمی وەزارەتی کارەبا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیبسووک) بڵاویکردووەتەوە: “لەسەر راسپاردەی وەزیری كارەبا بۆ بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی خێرای سكاڵای هاووڵاتییان پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلكترۆنی بەگەڕ خرا”. ئەوەش خراوەتە روو: “هاووڵاتییان دەتوانن راستەوخۆ سكاڵا و داواكارییەكانیان لەرێگەی پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلكترۆنی بنێرن و لەلایەن نووسینگەی وەزیر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دیوانی وەزارەتەوە بەدواداچوونی بۆ دەكرێت و لەماوەیەكی كەمدا وەڵامیان دەدرێنەوە”. ئاماژە بەوەش کراوە کە هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە http://skala.moel.gov.krd/ سکاڵا و داواکارییەکانیان بۆ نووسینگەی وەزیر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان بنێرن.