ئەمڕۆ هەینی ڕێباز حەملان ڕای گەیاند ریفراندۆم ستراتیژییترین ھەنگاوی چارەنووسسازی گەلی کورد بوو لە مێژوودا، بە رێبەرایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی و ڕۆژی چنینەوەی بەرهەمی ئەو ڕیفراندۆمەش زۆر دوور نییە. ڕێباز حەملان یاریدهدهری سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئهنجوومهنی باڵای وهبهرهێنان و ئهنجوومهنی گشتیی ڕاژه، لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) لە ساڵوەگەری ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستاندا نووسیویەتی “ریفراندۆم ستراتیژییترین ھەنگاوی چارەنووسسازی گەلی کورد بوو لە مێژوودا، بە رێبەرایەتی سیمبولی کوردایەتی و نیشتمانپەروەریەتی، سەرۆک مەسعود بارزانی، کە زۆربەی ھێزە سیاسییە نیشتمانپەروەرەکان لەگەڵیدا بوون و بانگەشەیان بۆ کرد”. هەروەها دەڵێ “ریفراندۆم بەری رەنجی خوێنی شەھیدان و قوربانیانی ئەنفال و ھەڵەبجەی شەھیدە، دەرئەنجامی شۆرشە یەک لە دوای یەکەکانی مێژووی کورد بوو، تنۆکی ئارەقی خەبات و ماندوێتی پێشمەرگە و میللەتی کوردە، رۆژێک دێت بەرھەمەکەی دەچنینەوە، ئەو رۆژەش زۆر دوور نییە”.