راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه قسه‌كانی كاك نێچیرڤان بارزانی، وه‌ك جێگری سه‌رۆكی پارتی بووه، نه‌ك وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم و هیچ پێویست به‌و وه‌ڵامدانه‌وه نه‌بوو، كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردی. ئەمڕۆ دووشەممە 27ی 9ی 2021، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا بانگەشەی بۆ حزبەکەی کرد و تێیدا هێرشی کردە سەر پارتی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان. لە بەرامبەردا، نه‌وزاد هادی، راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: “بانگه‌شه‌ی كاك نێچیرڤان بارزانی، وه‌ك جێگری سه‌رۆكی پارتی بووە، نه‌ك وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌مه شتێكی زۆر ئاساییه، له توركیا و له ئه‌مەریكا و به‌ریتانیا و له وڵاتانی ههرهپێشكهوتوو له كاتی بانگەشەی هه‌ڵبژاردندا، كه‌سه دیاره‌كان ئاساییانه بانگه‌شه بۆ حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، دواتر قسه‌كانی جێگری سه‌رۆكی پارتی هیچ ناقانوونی و ئیستفزاز نه‌بوون، تا رێواس خان وه‌ڵامی بداته‌وه، رێواس خان دەزانێ، کە کاک نێچیرڤان جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، کاک نێچیرڤان بارزانی بە سیفەتی جێگری سەرۆکی پارتی گوتاری ھەبووە، نەوەک وەک سەرۆکی ھەرێم”. گوتیشی: “کاک نێچیرڤان واقیعەکەی خستە ڕوو، کە دەڵێ پارتی حسێب بۆکراوە، بەڵێ پارتی حزبێکە لە فۆرمێکی کوردستانی، بە ناوەڕۆکێکی نیشتمانییانە، لە ئاستی نێودەوڵەتی حسێب بۆکراوە، جا خۆ لە ھەڵبژاردنی رابردوودا وەک حزب لە ئاستی عێراق یەکەم بوو. دواتر ئه‌م قسانه‌ی رێواز خان بۆ بابه‌تی هه‌ڵبژاردن و شتیر وایه، ده‌نا ئه‌و قسانه‌ی كاك نێچیرڤان بارزانی هی ئه‌وه نه‌بوون رێواس خان ئاوا پێدا هه‌ڵشاخێت”. راشی گه‌یاند: “كاك نێچیرڤان بارزانی باسی حه‌قیقه‌تی پارتیی كردووه، پارتی حزبی یه‌كه‌م و به‌هێز و خاوه‌ن قسه‌ی خۆیه‌تی له ناوچه‌كه، ئه‌مه واقعه و ده‌بێت باس بكرێت، كاك قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ته و سه‌رۆكی لیسته و رێواز خان سه‌رۆكی په‌رله‌مانه و خۆیشی له قسه‌كانی بانگەشەدا بوو بۆ یه‌كێتی و هێرشکردنە سەر پارتی، كاك نێچیرڤان كه‌سی نه‌سڕیوه‌ته‌وه، پارتی و كاك نێچیرڤانیش ناچنه ناو ئه‌م شه‌ڕه‌وه”.