چەمچەماڵ… گەنجێك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەست دا

لە گوندێكی سەر بە ناحیەی “ئاخجەلەر” لە شارۆچكەی چەمچەماڵ، گەنجێك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەست دا و پاشان تەرمەكەی بۆ پزیشكی دادوەری گوازرایەوە. لەمبارەوە هاوكار عەلی بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی كۆیە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گوندی “قەسرۆك”ی سەر بە ناحیەی ئاخجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ، هاووڵاتییەك بە ناوی زانا محەمەد ساڵح تەمەن 30 ساڵ كە لە حەوزێكی ماسی كاری كردووە، بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەست دا و پاشان تەرمەكەی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تەقتەق. گوتیشی دوای ئەوەش تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كۆیە كرا. بەشێك لە گوندەكانی سنووری قەزای چەمچەماڵ هاوسنووری ناحیەی تەقتەقی سەر بە قەزای كۆیە و ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای كەركووكە.