عێراق… ساڵانە بایی 657 ملیۆن دۆلار پارە بە جگەرە دەدرێت

بە پێی ئامارێكی نوێ، ساڵانە لە عێراقدا بایی 657 ملیۆن دۆلار پارە بە جگەرە دەدرێت. وەزارەتی پلاندانانی حكوومەتی عێراق سەرقاڵی ئامادەكردنی پلانێكە تاوەكو نرخی جگەرە لە ساڵی داهاتوودا گران بكات و لەمبارەیەوە داوای لە ئەنجوومەنی وەزیران كردووە باج و گومرگ لەسەر ئەو كۆمپانیایانە زیاد بكات كە جگەرە هاوردە دەكەن. بە پێی ئەو ئامارانەی هەن، ڕۆژانە لە عێراقدا بە بەهای یەك ملیۆن و 800 هەزار دۆلار پارە بە جگەرە دەدرێت و لە عێراقدا 14 ملیۆن كەس جگەرە دەكێشن و ڕێژەیان دەكاتە 31 %ی دانیشتووان.