بەپێی هەندێک لە راپرسییە عێراقییەکان، بۆ ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراق، لە پێکهاتەی کورد پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەمی هەڵبژاردن دەبێت، بە تێپەڕاندنی کۆی کورسیی لایەنەکانی دیکە. چاودێرێکی سیاسییش لەمبارەیەوە دەڵێت: ”لە هەرێمی کوردستان روونە شەڕی هەموو لایەنەکان لەدوای یەکەمەوەن“. سێ یەكەمەكە بەپێی چەند راپرسییەک، کە لەلایەن ناوەندەکانی هەڵبژاردن لە عێراق ئەنجام دراون، لە پێکهاتەی کورد، پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەم و لە هێزە عەرەبە شیعەکانیش رەوتی سەدر و لە عەرەبە سوننەکانیش هاوپەیمانییەکەی حەلبووسی یەکەمی ئەم هەڵبژاردنە پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەبن. بەپێی یەکێک لە راپرسییەکان، کە لە ماڵپه‌ڕى (ئیلاف) ئهنجامەکەی بڵاو کراوەتەوە، بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق، به‌گوێره‌ى داتاكان، له پێكهاته‌ى کورد پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆی دەنگەکانی رکابەریی هەموو هێزە سیاسییەکانی دیکە دەکات، لەناو لایەنە عەرەبیە شیعەکانیش ره‌وتى سه‌در، له پێكهاته‌ى عەرەبی سوننه‌ش حزبەکەى حه‌لبووسى زۆرترین ده‌نگ ده‌هێنێت. ماڵپه‌ڕى (ئیلاف) له راپۆرتهكەیدا، کە ئه‌نجامى ئەو راپرسییەکی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژەی بەوە داوە کە راپرسییەکە له لایه‌ن سه‌نته‌رى (البیان والدراسات والتخطیط)ى عێراقییەوە ئه‌نجام دراوه و سێ هه‌زار و 26 كه‌س له ته‌واوى پارێزگاكانى عێراق به‌شدارییان تێدا كردووه. فۆرمى راپرسییه‌كه‌ش له ٩ پرسیار پێكهاتووه، پرسیارێكیان تایبه‌ته به‌وه‌ى: ده‌نگ به كامه لایه‌ن ده‌ده‌یت؟بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە، لە هەرێمی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەمی سەر هەموو هێزە سیاسییەکان بووە. بەپێی راپرسییەکان، نەخشەی هێزەکان لەناو هەر سێ پێکهاتەی (کورد، عەرەبی شیعە و عەرەبی سوننە) دوای هەڵبژاردن بە شێوەیەک دەبێت کە بۆ هەرێمی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەم و دواتر هاوپەیمانیی کوردستانی زۆر بە کەمتر لە دەنگەکانی پارتی دووەم و چانسی دیکەش ئەگەر هەبێت بۆ کورسیی پەرلەمانی عێراق ئیسلامییەکان دەبن. سەبارەت بە پێكهاته‌ى عەرەبی شیعه، ئەوە لیستی (موقته‌دا سه‌در) یەکەم و ده‌وڵه‌تى یاسای (نوورى مالیكى) دووەم و نه‌سر و حیكمه (عه‌ممار حه‌كیم و حه‌یده‌ر عه‌بادى) سێیەم و فەتحی حەشدی شەعبی بۆ ئەم هەڵبژاردنە لەدواوە دەبێت. پێوەند بە پێكهاته‌ى عەرەبی سوننه‌ش، وا دەرکەوتووە، حزبی ته‌قه‌دوم (محه‌مه‌د حه‌لبووسى) یەکەم و لیستی (خه‌میس خه‌نجه‌ر) دووەم بێت. ململانێی لایەنەکانی لەدوای (پارتی)یەوەیە لەمبارەیەوە، عوسمان گوڵپی، چاودێری سیاسی، بۆ (باس‌نیوز) ڕایگەیاند، بۆ هەرێمی کوردستان روونە ململانێ و شەڕی هەموو لایەنەکانی دیکە لەدوای یەکەمەوەیە، گوتی: ”پارتی یەکەمی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان دەبێت و لەدوای پارتی هێزەکانی دیکە دێن“. ئەو چاودێرە ئاماژەی بەوەش دا، لەناو پێکهاتەی عەرەبی شیعەش بەهۆی سۆزی مەزهەبییەوە، ئەگەری زۆرە ئەو کاندیدانەی موقتەدا سەدر پشتیوانی‌یان لێ دەکات، یەکەمی هەڵبژاردن بن. سەبارەت بە عەرەبە سوننەکانیش، ئەو چاودێرە پێی وابوو، کە لیستی حزبی تەقەدوم (محەمەد حەلبووسی) بێتە پێشەوە.