دامەزراوەیەكی رێپێدراو بە چاودێریكردنی كارەكانی پەرلەمانی عێراق ناوی ئەو ئەندامانەی پەرلەمانی عێراقی ئاشكرا كرد كە كەمترین بەشدارییان لە دانیشتنەكانی پەرلەماندا هەبووە. بە گوێرەی راپۆرتی دامەزراوەی (مەداریك) كە لە كۆتایی هەر خولێكی پەرلەماندا بڵاو دەكرێتەوە و تا ڕۆژی ٧ی ١٠ی ٢٠٢١ سەرجەم داتاكانی لای خۆی ئەرشیف كردووە، (٣١) ئەندامی پەرلەمانی عێراق تەنیا یەكجار بەشدارییان لە گفتوگۆكانی نێو پەرلەماندا كردووە. هاوكات ئەوەش ئاشكرا كراوە كە (٥٧) ئەندامی پەرلەمانی عێراق، تەنانەت یەكجاریش لە كۆبوونەوەكانی پەرلەمان و لێژنەكاندا قسەیان نەكردووە كە لە نێویاندا ژمارەیەك پەرلەمانتاری كورد لە فراكسیۆنە جیاجیاكان هەن. ئەوەی تێبینی دەكرێت، بەشێك لەو پەرلەمانتارانەی كە هیچ بەشدارییەكیان لە كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراقدا نەكردووە، زۆرترین قسەیان لەسەر شاشەكان و لەبەردەم میدیاكاندا هەبووە و زۆرجاریش خۆیان وەك خەمخۆری خەڵك ناساندووە، لە نێویاندا هەریەك لە (جەمال كۆچەر، رێبوار كەریم مەحموود، سەركەوت شەمسەدین و بڵێسە جەبار فەرمان هەن). چاودێران باس لەوە دەكەن كە ئەو پەرلەمانتارانە تەنانەت بە وشەیەكیش بەرگرییان لە مافەكانی خەڵكی كوردستان نەكردووە، كەچی بۆ چەواشەكردنی خەڵكی بەردەوام لەسەر شاشەكان پەلاماری هەرێمی كوردستانیان داوە.