لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی زاخۆ دەکرێتەوە

لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی زاخۆ دەکرێتەوە. بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، ئەمڕۆ یەکشەممە 17-10-2021، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی نەخۆشخانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەسەر دەکاتەوە. سامان بەرزنجی لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی زاخۆ دەکاتەوە.