بەرپرسێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دۆسیەی ژەهرخواردكردنی سەركردەكانی حزبەكەی بە ”عەیبە“ ناو دەبات و داوا دەكات لێژنەیەكی باڵا، بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە ژەهرخواردكردنی ئەو سەركردانە پێك بهێندرێت. شەوی رابردوو مەلا بەختیار لە ڕێگەی میدیاكەیەوە بە فەرمی هەواڵی ژەهرخواردكردنی پشتڕاست كردەوە و رای گەیاند كە پزیشكەكان ئەم بابەتەیان یەكلا كردۆتەوە. ئەمڕۆش (باس‌نیوز) ئاشكرای كرد كە دۆسیەی ژەهرخواردكردنی وەستا حەسەن، بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی سلێمانی یەكلا بۆتەوە و ژەهرخوارد كراوە. جگە لەوەی لە ماوەی رابردوودا هەریەك لە بافڵ تاڵەبانی، عەتا سەراوی و تەیمووری ئەنفال بە فەرمی ژەهرخواردكردنیان راگەیاندووە. لەمبارەیەوە حاكم سه‌لاح باپیر، كارگێری مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی له هه‌ولێر بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: ”پرسی ژه‌هرخواركردنی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی بوه‌ته بابه‌تێكی عه‌یبه، بۆ حزب خراپه، هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵده‌ستێته‌وه دەڵێت ژه‌هرخوارد كراوم“. هاوكات بە پێویستی زانی، ”له ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی، لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه دروست بكرێت و بگه‌نه راستی“. حاكم سه‌لاح دووپاتیشی كردەوە كە ئەم بابەتە ”بۆ یەكێتی خراپە“ و ”ناكرێ بەهۆیەوە یەكێتی بخرێتە ژێر پرسیارەوە“.