سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردی بناغەی قوتابخانەیەک لە گوندی کۆری دادەنێت. بڕیارە کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 7-11-2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی قوتابخانەیەک لە گوندی کۆری لە هەولێر دابنێت. گوندی کۆری پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونە لە هەولێر و زیاتر لە سێ ههزار ماڵ لەخۆ دەگرێت، لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی لافاوەوە زیانێکی زۆری بەرکەوت، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بڕیاری دا ماڵە زیانلێکەوتووەکان قەرەبوو بکاتەوە.
مەسرور بارزانی بەردی بناغەی قوتابخانەیەک لە گوندی کۆری دادەنێت
