رووسیا دوای هەڕەشەکانی تورکیا لە دژی رۆژئاوای کوردستان، سیستەمی بەرگریی مووشەکی لە باکووری سووریا جێگیر دەکات. بەپێی زانیارییەکان، رووسیا بە هەماهەنگیی هێزەکانی ئەمریکا، هێزی زیاتری بە فڕۆکەی جەنگییەوە گەیاندووەتە شاری قامیشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان. سەرچاوە ناوخۆییەکان لە رۆژئاوای کوردستانەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە رووسیا سیستەمی بەرگریی مووشەکیی S300ـی لە فڕۆکەخانەی تەبقە لە گوندەوارەکانی رەقە لە باکووری سووریا جێگیر کردووە. جێگیرکردنی ئەو سیستەمە مووشەکییە دوای هەڕەشەکانی تورکیا بە هێرشکردنە سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، دێت.
رووسیا دوای هەڕەشەکانی تورکیا سیستەمی بەرگریی مووشەکی لە باکووری سووریا جێگیر دەکات
